ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-15-17:25:00 - کۆدی بابەت: 5342
ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

وشەی ڕاگه‌یاندن

وشه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ وشه‌ی (communis)ـی لاتینیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌به‌واتای بڵاو یان باو دێت، بنچینه‌ی پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنیش هێنانه‌دی گشتگری و هاوبه‌شیه‌ (communness)، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز نایه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر لایه‌نی كه‌م جۆره‌ لێك تێگه‌یشتنێك له‌نێوان بواری ئه‌زموون و شاره‌زایی نێره‌ر و وه‌رگردا نه‌بێت كه‌ ببێته‌ هۆی تێگه‌یه‌شتنێكی هاوبه‌ش و چوونیه‌ك له‌ واتای په‌یامی په‌یوه‌ندی كردنه‌كه‌ی نێوانیان و بوونه‌ هۆی تێگه‌یشتنێكی بونیادنراو له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زایی و كارامه‌یی له‌ نێوان هه‌ردوو لایه‌نی پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا.

پێناسەکانی ڕاگەیاندن

(كارل هوفلاند) به‌مجۆره‌ پێناسه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌كات:

- پرۆسه‌یه‌كه‌ كه‌تیایدا تاك (نێره‌ر) ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك (هێمای زمانه‌وانی، یان جووله‌، یاخود ئاماژه‌) دنێرێ – ڕه‌وان ده‌كات - تاڕه‌فتاری تاكه‌كان (وه‌رگره‌كان) هه‌موار بكات.

 (جۆرج لندبرج) ڕاگه‌یاندن به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌كات:

- كارێكه‌ به‌هۆی هێماوه‌.

(باغی) به‌مجۆره‌ پێناسه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌كات:

- پرۆسه‌یه‌كی ئامانجداری گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكتر، به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌كتر گه‌یشتنیان.

به‌مجۆره‌ش پێناسه‌ی ڕاگه‌یاندن كراوه‌:

- پرۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ واتا و زانیاری و بیر و بۆچوون له‌كه‌سێكه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر، واته‌ له‌ (نێره‌ر) وه‌ بۆ (وه‌رگر) به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئامانجی ویستراو.   


سەرچاوەکان



6375 بینین